Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 22:49

وه‌زاره‌تی كاره‌با: سبه‌ی كاره‌با ئاسایی ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ دوای كه‌وتنه‌وه‌كاری كێڵگه‌ی غازی كۆڕمۆڕ، سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی شه‌ممه‌ دۆخی كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی كاره‌با ئه‌مشه‌و هه‌ینی ڕایگه‌یاند: پاش هەوڵ و كۆششی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا و تیمەكانی كۆمپانیای دانەغاز، توانرا گرفتی بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆڕمۆڕ چارەسەر بكرێته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: لە ئێستادا لە ڕێگەی سەنتەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمەوە سەرقاڵی ئاسایكردنەوەی ئیشپێكردنی یەكەكانی وێستگە غازییەكانی كارەبان.

وه‌زاره‌تی كاره‌با جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پرۆسه‌ی ئیشپێكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی وێستگه‌ غازییه‌كان تاوەكو كاتژمێر 10ی بەیانی دەخایەنێت.

به‌هۆی هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆڕمۆڕ له‌ شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردبوو.

وه‌ك وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ی پێدابوو كه‌ به‌هۆی راوه‌ستانی كێڵگه‌كه‌، 2 هه‌زار و 800 مێگاوات به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌مببووه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.