به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مشه‌و و هه‌روه‌ها به‌یانی سبه‌ی شه‌ممه‌ی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌مشه‌و بارانبارین ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و سبه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه "ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەورى تەواو دەبێت و پێشبینى دەکرێ لە دواى نیوەشەو نمەباران و بارانى مامناوەند ببارێ لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێمی كوردستان.
راشیگه‌یاند: له ناوچه شاخاوییه‌كان و بەشێک لەو شار شارۆچکانەى لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانەوە نزیکن، له‌وێش بارینى بەفر به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به سبه‌ی شه‌ممه‌ش، به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا ئاماژه‌ی دا " پێشبینى دەکرێ لە کاتەکانى بەیانی سبه‌ی شه‌ممه‌دا ڕێژیەکى زیاتر باران ببارێت به‌تایبه‌تیش له سنوورى ناوچه‌كانی هه‌ولێر و دهۆک و ئاکرێ و بەردەڕەش و کۆیە و هه‌روه‌ها ڕاپەڕینیش.
رێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووی هه‌ندێك له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به پێوه‌ری (ملم) به‌مشێوه‌ی خواره‌وه بووه:-
هەولێر 0.8
پیرمام 1.0
سلێمانى 0.5
چەمچەماڵ 0.5
شەمامک 1.4
دهۆک 2.1
زاخۆ 8.5
ئاکرێ 0.2
ئامێدى 10.0
بامەرنێ 7.4
بارزان 2.0
بازیان 0.2
ماوەت 0.2
خەبات 3.6
مانگیش 5.4
سۆران 0.2
مێرگەسور 1.0
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.