كه‌شی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاندرا.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26ی1ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان نیمچه هه‌ورده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بەفر بارین هەیە، پاشان کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە لە کاتەکانی شەو لەزۆربەی ناوچەکان باران بارین دەبێت .
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، پله‌كانی گه‌رما له زۆربه‌ی ناوچه‌كان نزیك ده‌بێته‌وه لە تۆمارکراوەکانی دوێنی، بەڵام لەناوچەکانی باکووری هەرێم نزمتر دەبێت بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی .
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سبه‌ی شه‌ممه 27ی1ی2024، ئاسمان به گشتی هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له زۆربه‌ی ناوچه‌كان نمه باران و بارانی مام ناوه‌ند ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فرده‌بارێت.
هه‌روه‌ها راشگه‌یاندراوه، پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌ی 2 تا 5 پله نزمتر ده‌بێت له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 9 پلەى سیلیزى
دهۆک: 7 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 9 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 6 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران:2پلەى سیلیزى
سۆران: 8 پلەى سیلیزى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.