تۆمارکراوانی پرۆژەی "هەژماری من" گەیشتە 200 هەزار مووچەخۆر.
پرۆسەی تۆمارکردنی مووچەخۆران لە "هەژماری من"دا گەیشتە 200 هەزار مووچەخۆر، هاوکات 23 هەزار مووچەخۆر کارتی بانکییان وەرگرتووەتەوە و 36 ئامێری پارەڕاکێشانیش دامەزرێنراون.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 25-1-2024، ڕایگەیاند: "ئامانجمان ئەوەیە تا کۆتاییی 2024، ملیۆنێک هاووڵاتیی کوردستان، دەستیان بە خزمەتگوزاریی بانک بگات."
دەشڵێت: "بەڵێنەکانمان بەجێ دەگەیەنین."
پرۆژەی "هەژماری من" پرۆژەیەکی بانکیی نوێخوازانەیە، سیستەمی دابینکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکانە لە ڕێگەی پشبەستن بە هەژمارە بانکییەکان؛ چاوەڕێش دەکرێت لە ماوەی ئاییندەدا، پرۆسەکە هەنگاوی گەورەتر بهاوێت و وەرچەرخان لە بزاوتی ئابووریی کوردستاندا بێنێتە کایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.