سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان پشتگیری له رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، جه‌ختیشی كرده‌وه كه رێككه‌وتنه‌كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له په‌یامێكدا رایگه‌یاند: پێشوازی له ڕێککه‌وتنی حکوومه‌تی فیدراڵیی عێراق و حکوومه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ین بۆ ده‌سپێکردنه‌وه‌ی کاره‌کانی کۆمیته‌ی باڵای سه‌ربازیی نێوانیان (HMC) و به‌ره‌وپێشچوونی گفتوگۆکان ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی و داهاتووی هاریکاریی هاوبه‌ش له بواره‌کانی سیاسی، ئابووری، کولتووری، ئه‌منی و سه‌ربازیدا.
راشیگه‌یاند: هه‌رێمی کوردستان پشتگیری له‌و ڕێککه‌وتنه ده‌کات و هاوکار و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی وڵات و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێز له‌یه‌کگرتن و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن به مه‌به‌ستی كاراكردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازیی نێوانیان كه كاری بریتی ده‌بێت له دیاریكردنی خشته‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌نێو خاكی عێراق.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه لیژنه‌كه به هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ئه‌منی و سه‌قامگیری و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش و ئاست و توانای به‌رگریكردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، بڕیار له‌سه‌ر قۆناغ به قۆناغی جێهیشتنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له خاكی عێراق ده‌دات.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه له‌به‌رامبه‌ردا عێراق پابه‌ند ده‌بێت به سه‌لامه‌تی گیانی راوێژكارانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و رێگری له دروستبوونی هه‌ر گرژی و مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ریان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.