Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 02:41

پڕۆژه‌یه‌كی به‌خێوكردنی مه‌ڕوماڵات به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانه‌وه‌ له‌ناو چوو

کوردستان TV
100%

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا له‌ بۆردومانه‌كانی ئه‌مڕۆدا، پڕۆژیه‌كی به‌خێوكردنی مه‌ڕوماڵاتیان له‌ گوندی سه‌ره‌گه‌لێ كردۆته‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ ته‌واوی پڕۆژه‌كه‌ له‌ناو چووه‌.

په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاند: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومان چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له‌ نزیك گوندی سه‌ره‌گه‌لێ له‌ سنووری شاره‌دێی دێره‌لووك و شارۆچكه‌ی ئامێدییان كرد.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان، پڕۆژه‌یه‌كی به‌خێوكردنی مه‌ڕوماڵاتی هاووڵاتییه‌كی گوندی سه‌ره‌گه‌لێ كراوه‌ته‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامیشدا ته‌واوی پڕۆژه‌كه‌ له‌ناو چووه‌ و زیانێكی زۆری ماددی كه‌وتۆته‌وه‌.

په‌یامنێرمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ بۆردومانه‌كه‌ زیانی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه‌، چونكه‌ خاوه‌نی پڕۆژه‌كه‌ چه‌ند رۆژێك بوو به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانه‌وه‌، سه‌رجه‌م مه‌ڕوماڵاته‌كانی گواستبووه‌وه‌ بۆ ناو گوند.

شیلادزێ / به‌شار عه‌لی

ڤیدیۆ: سات و شوێنی بۆردومانی پڕۆژه‌ مه‌ڕوماڵاته‌كه‌ له‌ گوندی سه‌ره‌گه‌لێ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.