سهرۆك بارزانی ئهمڕۆ پێنجشهم پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی سهرجهم كاكهییهكان كرد بهبۆنهی هاتنهوهی جهژنی قهوڵتاسهوه.
سهرۆك بارزانی له پهیامه پیرۆزباییهكهدا ڕایگهیاند "لەو بۆنەیەدا جەخت لە بەهێزتركردنی كولتووری پێکەوەژیانی گەلی کوردستان و پاڵپشتیكردنی ماف و داواكانی پێكهاتەكان دەکەینەوە".
ئهمهی خوارهوه دهقی پەیامی سەرۆك بارزانییه بە بۆنەی جەژنی قەوڵتاس:-
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی (قەوڵتاس)ـی كاكەییەكان پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كاكەیی لە كوردستان و هەموو جیهان دەكەم.
هیوادارم خوشک و برا کاکەییەکانمان و تێكڕای پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان هەردەم جەژن و بۆنەكانیان لە ئارامی و خۆشیدا بکەنەوە.
لەو بۆنەیەدا جەخت لە بەهێزتركردنی كولتووری پێکەوەژیانی گەلی کوردستان و پاڵپشتیكردنی ماف و داواكانی پێكهاتەكان دەکەینەوە.
بمێنن لە خێر و خۆشیدا.
مسعود بارزانی
25ی كانوونی دووەمی 2024
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.