Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 03:21

سه‌رۆكی حكوومه‌ت جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ له‌ كاكه‌ییه‌كان ده‌كات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كاكه‌ییه‌كان كرد به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی یارانی قه‌ولتاس.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌ پیرۆزباییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "بە بۆنەى هاتنی جەژنى یارانی قەولتاس، گەرمترین پیرۆزبایى ئاراستەی خوشک و برایانی کاکەیى (یارسانان) لە کوردستان و جیهان دەکەم".

مه‌سرور بارزانی راشیگه‌یاند "هیوادارم كاكه‌ییه‌كان لە کەشێکی پڕ لە خۆشی و ئاسوودەییدا جەژن بەسەر ببەن".

سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "کاکەییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی گەلی کوردستانن و ڕۆڵێکی دیار و گرنگییان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و هەمیشە بە ڕێز و پێزانینەوە، خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانەکانیان بەرز دەنرخێنین و پابەندبوونمان بە داکۆکیکردن لە مافەکانیان دووپات دەکەینەوە".

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌دا دووپاتی له‌ پیرۆزباییه‌كه‌ی كرده‌وه‌‌ و رایگه‌یاند "جەژنتان پیرۆز و هەر لە شادیدا بژین".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.