ئهمڕۆ پێنجشهم لەلایەن مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بە دەمانچە هێرشی كردبووە سەر براكەی و كوشتبووی.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگهیاند: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی كەوا كەسێك لە گەڕەكی ئاشتی لە شاری سلێمانی بریندار كراوە، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و توانرا تۆمەتبار دەستگیر بكرێت و بریندارەكە بۆ نەخۆشخانە بگواسترێتەوە، بەڵام بریندارهكه بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیان لەدەست دەدات.
راشیگهیاند: ئێستا تۆمەتبار (ن. ح. ه. لەدایكبووی 1989) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دەستیشگیراوە بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە بە تۆمەتبار بووە.
پۆلیسی سلێمانی جهختیشی كردهوه كه تۆمەتبارهكه دانی ناوە بەوەی كە لەگەڵ براكەی لەسەر كێشەی میرات بووهتە شەڕیان و كوشتوویەتی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.