باڵیۆزی فلیپین له عێراق سوپاسی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی و ته‌ندروستی هه‌ولێری كرد له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانیان له هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان به‌دوای هاووڵاتییهكهیان میشێل میندۆزا كه دایه‌نی ژینا دزه‌یی بوو و له رۆژی هاژه‌كبارانه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه شه‌هید ببوو.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌م ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی لە كریستۆڤه‌ر پێ كاستیلۆ بالیۆزی وڵاتی فلیپین له عێراق کرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بالیۆزی فلیپین سەرەخۆشی وڵاتەکەیانی لەبەرامبەر کردەوە تیرۆرستییەکەی سەر ماڵی هاووڵاتیی پێشڕەو دزەیی گەیاندە پارێزگاری هەولێر و گەلی کوردستان، سوپاسی تیمی بەرگریی شارستانی و ته‌ندروستی هه‌ولێری کرد کە هەوڵی زۆریان دا بۆ گەڕان بە دوای چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە فلیپینییە کە یەکێک بوو لە قوربانییەکانی ئەو کردەوە تیرۆرستییە و چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كان به‌بێ جیاوازی.
باڵیۆزی فلیپین داواشی کرد بە راپۆڕتێک دەربارەی وردەکارییەکانی ئەو رووداوە تیرۆرستییه ئاگاداریان بکەنەوە.
پارێزگاری هەولێریش سەرەخۆشی ئاراستەی بالیۆزی فلیپین کرد کە هاوولاتییانی فیلیپینیش بەشێک بوون لە قوربانییانی ئەو کردەوە تیرۆرستییەی سوپای پاسدارانی ئێران.
ئومێد خۆشناو هه‌روه‌ها ستایشی هاووڵاتییانی فلیپینی نیشته‌جێی شاری هه‌ولێری كرد كه كه‌مترین تێبینیان له ماوه‌ی مانه‌وه‌یاندا له هه‌رێم له‌سه‌ره، ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه كه دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كان به راپۆرتی تێروته‌سه‌ل زانیارییه‌كانیان پێ ده‌به‌خشن و دڵنیاشی كرده‌وه كه هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان قوربانییه‌كان ناكه‌ن و هاووڵاتییانی فلیپینیش هاوشێوه‌ی هاووڵاتییانی خۆمان چاودێری ده‌كرێن و چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.