كه‌شی پێشبینی كراوی 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاندرا.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ی1ی2024، ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان، به گشتی هه‌ورده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه باران به تایبه‌تی له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم( پارێزگای سلێمانی)، له‌گه‌ڵ به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كانی ئه‌م سنووره له كاته‌كانی ئێواره دابارین لاواز ده‌بێت، ئاسمان به‌ره‌و نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، پله‌كانی گه‌رما به گشتی نزم ده‌بێته‌وه به 2 تا 3 پله له ناوچه شاخاوییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم كه‌مێك زیاتر نزم ده‌بێته‌وه به به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سبه‌ی هه‌ینی 26ی1ی2024، ئاسمان نیمچه هه‌ورده‌بێت بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت.
راشگه‌یاندراوه، بەهۆی هاتنی شەپۆڵێکی تر بەفر و باران کە سەرەتا دابارین لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و پارێزگای دهۆک دەگرێتەوە بەشێوەی نمە باران، بەفر لەناوچە شاخاوییەکانی ئەم ناوچانە پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ سەرتاسەری هەرێم,شایانی باسە کاریگەری ئەم شەپۆڵە بۆ رۆژی شەممە بەردوامی دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 10 پلەى سیلیزى
دهۆک: 8 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 7 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2پلەى سیلیزى
سۆران: 8 پلەى سیلیزى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.