لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوەو لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركرا.
ئهمڕۆ چوارشهم 24ی1ی2024، بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە كۆگای دەرمانەكەی دزی لێكراوە ، هێزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
پۆلیس راشیگهیاندووه، لە ئێستادا تۆمەتبار ( س، م، ح لەدایكبووی 1998 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا دانی ناوە بەوەدا كە چوار جارو لە چوار كاتی جیاوازدا دزی لەو كۆگای دەرمانە كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.