بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ،كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە ....
ئەمڕۆ چوار شەممە 24 2024 -01-
كەش / ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت , لەگەڵ باران بارین لەكاتی جیا جیادا , ناوچە شاخاوییەكان بارانی مامناوەندی دەبێت و ناوچە سنووریيەكان بەفرێكی كەمی دەبێت , سەنتەری پارێزگاكان تا كاتەكانی دوای نیوەرۆ ئەگەری تاوە بارانی كەم كەمی هەیە , رێژەی باران بارین لە ئەمرۆدا لەم ناوچانە كەمێك زیاتر دەبێت بەتایبەت لە( قەڵادزێ-دوكان-رانیە-كۆیە-بەشی باكوری رۆژهەڵاتی سەنتەری پارێزگای هەولێر) لەئێوارەدا كاریگەری باران كەم دەبێتەوە.
خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 10 – 15 ) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەكانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە چەند پلەیەك بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنی .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) كم دەبێت.
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە 2024 -01-25
كەش / ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت , بەفر بارین لەسەر ناوچە سنورییەكان و بەشێك لە لووتكەی شاخە بەرزەكان دەبێت , سەبارەت بە باران بارین لە هەندێ كاتدا لەناوچە جیاجیاكان نمە بارانی كەم دەبێت لە سنوری پارێزگای دهۆك و هەولێرو كەركوك , سنوری ناوچە جیا جیاكانی پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی ئاستی دابارینی زیاتر دەبێت .
خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 10 – 15 ) كم /ك دەبێت
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ / لە نێوان ( 8 – 9 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 14 پلەی سیلیزی
دهۆك : 13 پلەی سیلیزی
كەركووك : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 2پلەی سیلیزی
سۆران : 10 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی 2024 -01-24
بزانە كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو چۆن دەبێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.