وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ سێشه‌م په‌یامێكی له‌باره‌ی هێرشه هاژهكییهكهی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئێستا ئێران خه‌ریكی ساخته‌كردن و شێواندنی وێنه‌یه بۆ په‌رده‌پۆشكردنی تاوانه‌كانی، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌و وڵاته هه‌رگیز له درۆكردن درێغی نه‌كردووه و ناكات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیكس له په‌یامێكدا رایگه‌یاند: پڕوپاگهندهكارانی ئێران ئێستا خه‌ریكی ساخته‌كردن و شێواندنی وێنه و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری ناڕاستن بۆ پشتگیركردن له بانگه‌شه‌كانیان.
ڕاشیگه‌یاند: ئێران هه‌رگیز درێغی ناكات له درۆكردن بۆ ئه‌وه‌ی ره‌فتاره ناسه‌قامگیره‌كانی په‌رده‌پۆش بكات.
ئه‌م په‌یامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا ئاژانسی ته‌سنیم زمانحاڵی فه‌رمی سوپای پاسدارانی ئێران چه‌ند وێنه‌یه‌كی ساخته و به فۆتۆشۆب دروستكراوی شه‌هید پێشڕه‌و دزه‌یی بڵاو كردبووه‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دابوو كه شه‌هید پێشڕه‌و په‌یوه‌ندی به ئاژانسی مۆسادی ئیسڕائیلی و گرووپه چه‌كداره‌كانی دژی ئێرانه‌وه هه‌بووه، به‌ڵام هه‌رزوو به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه دروست و راستییه‌كان ئیدیعا و تۆمه‌ته‌كانیان ئاشكرا و ره‌تكرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.