وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بڵاو كرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند كه لیسته‌كه له‌لایه‌ن تیمی هاوبه‌شی حكوومه‌تی فیدڕالی و هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی مانگێك وردبینی كراوه و هیچ شتێكی نایاسایی تێدا نییه.
وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مشه‌و سێشه‌م له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: لە ماوەی ڕابردوودا تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی حكوومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان ماوەی مانگێك لە هەرێمی كوردستان سەرقاڵی وردبینی بوون لە ژمارەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و بە مەیدانی سەردانی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانییان کردووە.
ڕاشیگه‌یاند: لەلای ئێمەوە هیچ شتێكی نامۆ و نایاسایی لەناو لیستی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمدا نییە و ناوە ناوە وروژاندنی بابەتی تازە بە جۆرێك بە گێچەڵ دەزانین بۆ تەگەرە خستنە بەردەم پێدانی مووچە كە مافی ڕەوا و سادەی خەڵكە.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ئەوەی پێویست بێت و لە چوارچێوەی داواكارییە یاساییەكانی وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵ بێت، وەك لە ڕابردوو وامان كردووە، بە نووسراوی فەرمی وەڵامییان دەدەینەوە و هیچ تێبینییەك بەجێ ناهێڵین.
وه‌زاره‌تی دارایی جه‌ختیشی كرده‌وه: لەم بابەتانەی كە پەیوەندییان بە ژیان و گوزارانی خەڵكەوە هەیە، پێویستە میدییاكان نیشتیمانییانە و پیشەییانە ڕووماڵ و بڵاوكراوەیان هەبێت نەك بە جۆری دیكە و به مەبەستی دیكە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.