Erbil 15°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 10:19

ئه‌مشه‌و و سبه‌ی بارانێكی زۆر له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌بارێت

کوردستان TV
100%

پسپۆڕێكی كه‌شناسی رایگه‌یاند كه‌ پێشبینی ده‌كرێ له‌مشه‌وه‌وه‌ بارانێكی زۆر له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ببارێت به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ ره‌نگه‌ رێژه‌كه‌ی بگاته‌ 50 ملیم.

محه‌مه‌د كه‌لاری پسپۆڕی كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئێستا قۆناخی چڕبوونه‌وه‌ی هه‌وره‌كان له‌ ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كردووه‌ و پێشبینی ده‌كرێ‌ له‌ دره‌نگانی ئه‌مشه‌و به‌دواوه‌ و هه‌روه‌ها سبه‌ی چوارشه‌م‌ بارانێكی زۆر باش هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: جگه‌ له‌ بارانبارینه‌ زۆره‌كه‌‌، ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌وره‌تریشقه‌ی توندیش هه‌یه.

پسپۆڕه‌كه‌ی كه‌شناسی پێشبینی كرد ئه‌م ناوچانه‌ بارانه‌ زۆره‌كه‌ بیانگرێته‌وه‌، كۆیه‌، سلێمانی، سۆران، ڕانیه‌، قه‌ڵادزێ، به‌رده‌ڕه‌ش، كه‌ورگۆسك، ڕواندز، مێرگه‌سۆر، هه‌ڵه‌بجه‌، مه‌یدان، چه‌مچه‌ماڵ، بارزان و ده‌ربه‌ندیخان، له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ندێ شوێن ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو و هه‌روه‌ها بارانبارینی 50 ملیم هه‌یه، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما بۆ 4 پله‌ به‌راود به‌ رۆژانی رابردوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.