Erbil 15°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 09:34

بۆ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق.. یانه‌ی هه‌ولێر گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێكی كورد ئیمزا كرد

کوردستان TV
100%

تیپی تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ولێر به‌شداربوو له‌ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌م گرێبه‌ستكردنی له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێكی كوردی شاره‌كه‌ راگه‌یاند.

یانه‌ی هه‌ولێر رایگه‌یاند: دەستەی کارگێڕی یانەکەمان بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستی لەگەڵ راهێنەری توانای جەستەیی (د. شاخەوان عارف) مۆر کرد بە مەبەستی گرتنە ئەستۆی ئەرکی راهێنەرایەتیکردنی توانای جەستەیی تیپی تۆپی پێی یانەکەمان لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق.

ئه‌مه‌ له ‌كاتێكدایه‌ كه‌ یانه‌كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو به‌فه‌رمی گرێبه‌ستكردنی له‌گه‌ڵ دوو راهێنه‌ری تر راگه‌یاندبوو بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی تیپه‌كه‌ له‌ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق.

دوو راهێنه‌ره‌ نوێیه‌كه‌ بریتی بوون له‌ کاپتن حەیدەر عەبدولئەمیر وەك راهێنەر و کاپتن فیراس شێخلی وەك یاریدەدەری ڕاهێنەر.

یانه‌ی هه‌ولێر له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق ئاست و ئه‌نجامی وه‌ك پێویست نییه‌ و له‌ كۆی ئه‌نجامدانی 12 یاری ته‌نیا 3 یاری بردووه‌ته‌وه‌ و له‌ 3 یاریشدا یه‌كسان بووه‌ و 6 یاریشی دۆڕاندووه‌، یانه‌كه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 12 خاڵ له‌ ریزبه‌ندی 15ی یانه‌كان دێت.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.