Erbil 15°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 09:42

لەگەرمیان مێرد منداڵێك بە هۆی دەستكاریكردنی مین گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی گەرمیان رایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە مێرد منداڵێك بە ناوی (ڕەهێڵ ڕێبین عزیز) بە ڕووداوی مین گیانی لەدەستداوە كە دانیشتووی گوندی (عەلی میر)ی سەر بە ناحیەی قۆرەتووە.
ئاماژەی بەوەشدا،مێرد منداڵەكە لەگەڵ باوكی دا بووە كە پیشەی باوكی شوانكارەیە، لە كاتی لەوەڕاندی ئاژەڵەكانیاندا ،مێرد منداڵەكە دەستكاری مینێكی كردووەو بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی، لەهەمانكاتیشدا 20 ئاژەڵی شوانەكە زیانیان بەركەوتووە.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی گەرمیان ، داوا لە هاووڵاتیان دەكات لە كاتی بینینی مین و پارچەی تەقەمەنی، دەستكاری نەكەن و لێی دووربكەونەوە، دەشتوانن بێ بەرامبەر پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (182)ی دەزگای مین بكەن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.