Erbil 15°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 09:26

نامەیەك بۆ ژینا

کوردستان TV
100%

 بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم و د.ئاراس خۆشناو بەرپرسی ڕێكخراوە پیشەییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان  و لوقمان سەعید بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و هوشیار واحید مەرجان بەڕێوەبەری چالاكی قوتابخانەكان و خانەوادەی شەهید پێشڕەو دزەیی و ژمارەیەكی تر لە بەرپرسان و مامۆستایان، لەبەردەم پەیكەری وڵات لە ئیمپایەر بۆ ڕێزلێنان لەگیانی  شەهیدی جوانەمەرگ (ژینا پێشڕەو دزەیی) ئەو منداڵە تەمەن كەمتر بوو لە یەك ساڵەی كە لەئەنجامی هێرش و پەلاماری هەفتەی ڕابردووی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی  ئێران بۆ سەر شاری هەولێر شەهیدبوو.
ئۆپەرێتی (نامەیەك بۆ ژینا دزەیی ) كە لەبیرۆكە و ئامادەكردن و دەرهینانی مامۆستا و هونەرمەند (هوشیار عەبدولواحید مەرجان) و ئامادەكردنی موزیك مامۆستا و هونەرمەند (هۆگر عەزیز) و بەرجەستەكردنی جوولەی هونەری لە لایەن باخچەی منداڵانی كۆششی ناحكومی و باخچەی منداڵانی ئەوین و بە بەشداری هەریەك لە  باخچەی منداڵانی  رەنگین ، ژوان ، گەلاوێژ  ، ئاوێز ، رێسا  ، لارای ناحكومی  نمایش كرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.