ئەمڕۆ سێشەممە گرووپی حوسییەكان داوای كرد ، فەرمانبەرە ئەمریكی و بەریتانییەكانی نێو نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە ماوەی یەك مانگێكدا یەمەن بەجێبهێڵن.
داواكاری حوسییەكان بۆ ڕۆیشتنی كارمەندانی ئەمریكی و بەریتانیا لە كاتێكدایە كە واشنتۆن و لەندەن لە كاردانەوە بە هێرشەكانی حوسییەكان بۆ سەر كەشتیوانی لە دەریای سوور، هێرشیان كردە سەر كۆبوونەوە و بارەگاكانی حوسییەكان لە یەمەن.
پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا ڕایگەیاندبوو كە هێزەكانی ئەمریكا و بەریتانیا ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە هێرشی دیكەیان كردۆتە سەر حوسییەكان و شوێنی عەمباركردنی ژێر زەوی و مووشەك و سەربازی دیكەیان كردۆتە ئامانج .
لەوبارەیەوە پنتاگۆن ئاشكرایكرد، هەشت شوێنی حوسییەكانیان بۆردومانكردووەو ئەم لێدانە وردانە ئامانج لێی لاوازكردنی توانای حوسییەكانە كە بەكاریدەهێنن بۆ هەڕەشەكردن لە بازرگانی جیهانی و ژیانی دەریاوانەكان.
ئەمریكا و بەریتانیا 8 شوێنی دیكەی حوسییەكانی یەمەنیان بۆردومانكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.