خه‌ڵاتی ماملێ، وه‌ك هێمایه‌كی ڕێزلێنان له هونه‌رمه‌ندانی كورد، ماوه‌ی 15 ساڵه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی هونه‌ری ماملێ له چالاكی دایه و گشت ساڵێ پێشكه‌ش به‌و هونه‌رمه‌نده ماندوو و تێكۆشه‌رانه ده‌كرێت كه له خزمه‌تكردنی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردیدا تێكۆشاون و گه‌شه‌یان پێ به‌خشیوه.
ئه‌و ناوه‌نده وێڕای هه‌موو چالاكییه‌كانی وه‌ك له پێناسه‌كه‌یدا هاتووه، بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆیه و له بواری ماڵی و مادییه‌وه شانازیی به‌خۆیه‌وه ده‌كات كه پشتی به به‌ركی خۆی به‌ستووه و هه‌روه‌ها له بواری مه‌عنه‌ویشه‌وه قه‌رزداری هه‌موو دڵسۆزانی میلله‌ته‌كه‌یه‌تی. له ماوه‌ی ساڵانی پێشوودا، له چوارپارچه‌ی كوردستاندا مامۆستایان و هونه‌رمه‌ندان : قاله مه‌ڕه، باكووری،عه‌باس كه‌مه‌ندی ،عه‌زیز شارووخی،ناسری ره‌زازی،زۆزان،تیپی مۆسیقای سلێمانی ، مه‌زهه‌ر خالقی،خه‌لیل خه‌مگین، حوسێن سه‌فامه‌نێش،محه‌مه‌د ڕه‌زا دارابی،دڵشاد سه‌عید،كاوه فه‌قیه زاده ( خه‌ڵاتی ماملێ)یان پێشكه‌ش كراوه.
له درێژه‌ی چالاكیی ساڵانهینا ناوه‌ندی هونه‌ری ماملێ بۆ ده‌ستنیشانكردنی هونه‌رمه‌ندی ساڵ، بڕیار درا كه خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی ماملێ پێشكه‌ش به‌و هونه‌رمه‌نده بكرێ كه ده‌نگی سنووره ده‌ستكرده‌كانی به‌زاند و بوو به میوانی هه‌ر كوردێك له چوارپارچه‌ی كوردستان، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی ده‌نگ و سازه‌كه‌ی بوو به پێناسه‌یه‌ك بۆ كورد له ناو گه‌لانی جیهاندا، ئه‌و هونه‌رمه‌نده كه‌س نییه جگه له مامۆستا شڤان په‌روه‌ر.
هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگ و دامه‌زرێنه‌ری دامه‌زراوه‌یه‌ك به هه‌مان ناو، شڤان په‌روه‌ر، له 23ی كانوونی دووه‌می ساڵی 1955 له گوندی سووریی سه‌ر به وێرانشار له پارێزگای ڕحا له باكووری كوردستان له‌دایك بووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشدا گه‌وره بووه، ناوی «شڤان»ی بۆ دانراوه. له ته‌مه‌نێكی بچو‌وكدا بۆ بژێوی ژیان ده‌ست به كاركردن ده‌كات و چه‌ندین به‌رپرسیارێتی خێزانی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت. له كه‌شێكی پڕ له زوڵم و سته‌می سیسته‌می فئودالیزم دا چاو هه‌ڵده‌هێنێت و ده‌یه‌وێت به حیكمه‌ت و زیره‌كیی تایبه‌تی خۆی له دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی دژی ماف و داخوازییه‌كانی گه‌لی كورده هه‌نگاوێكی نوێ بنێت. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه كه شڤان، به خۆنه‌ویستی به‌تایبه‌تی له بواری مۆسیقا و هونه‌ردا، ده‌بێته سه‌روه‌ت و سامانێكی میرات و كولتووری كۆنی كورد.
شڤان په‌روه‌ر له خوێندنی قۆناخی سه‌ره‌تایی دا كه‌سێكی ژیر بوو و پله‌ی به‌رزی به‌ده‌ست ده‌هێنا. به پاڵپشتی به‌رده‌وامی خه‌زالی دایكی، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له شاری ڕحا به‌رده‌وامی به خوێندن ده‌دات. له ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا بۆ به‌رده‌وامیدان بۆ خوێندن له كارگه و چێشتخانه‌كاندا كار ده‌كات. سه‌ره‌تا زه‌ویناسی (جیۆلۆجی) ده‌خوێنیت، دواتر له ئه‌نقه‌ره به‌شی بیركاری هه‌ڵده‌بژێریت.
له سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، شڤان په‌روه‌ر بوێری ئه‌وه‌ی هه‌بوو یه‌كه‌م كۆنسێرتی خۆی له‌به‌رده‌م 30 هه‌زار بینه‌ردا پێشكه‌ش بكات. هه‌رچه‌نده له‌و سه‌رده‌مه‌دا گۆرانی گوتن به زمانی كوردی قه‌ده‌خه بوو، به‌ڵام ئه‌و زنجیره‌كانی ئه‌و باوه كۆنكرێتییه‌ی تێك شكاند. شڤان به كارێكی وا بووه سه‌ره‌تای شۆڕشێكی فره‌لایه‌ن. له ئه‌نجامی هه‌ڕه‌شه‌كان و چه‌ندین جار ده‌ستگیركردن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه، دواجار ناچار بوو وڵات به‌جێ بهێڵێت و بچێته ئه‌ورووپا. له ساڵی 1976دا ڕووی له ئه‌ڵمانیا كرد و چه‌ند ساڵێك له‌وێ مۆسیقازانی خوێندووه، به‌ڵام به‌هۆی چالاكییه بێكۆتایییهكانییهوه نه‌یتوانی درێژه به خوێندن بدات و خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو بكات. له شاری كۆڵن ژیانی هاوسه‌رگیری پێك ده‌هێنیت و ده‌بێته باوكی «سه‌رخۆبوون». دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێك له وڵاتی سوێد و فه‌ره‌نسا ده‌ژیت، ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌ڵمانیا و له ساڵی 2004دا «ده‌زگای ڕۆشنبیری نێوده‌وڵه‌تی شڤان په‌روه‌ر» داده‌مه‌زرێنیت.
شڤان په‌روه‌ر، وه‌كوو هونه‌رمه‌ندێكی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و ده‌نگی ئاوازه‌كانی كوردستان، له‌لایه‌ن كوردانی چوار گۆشه‌ی جیهانه‌وه به‌ڕێز و خۆشه‌ویستییه‌وه به‌رز ده‌نرخێنرێت. گرنگی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی شڤان له‌مه‌دایه كه له هه‌موو گۆشه‌كانی كوردستاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه و زیاتر به «باڵیۆزی كولتووریی كوردستانی كۆن و نوێ» له جیهاندا ناسراوه. ئه‌و له ڕێگه‌ی دامه‌زراوه‌ی ڕۆشنبیری نێوده‌وڵه‌تی شڤان په‌روه‌ره‌وه ده‌یه‌وێت ببێته پردێك بۆ زیاتر ناساندن و گه‌شه‌پێدان و به‌شكردنی فه‌رهه‌نگ و مۆسیقای كوردی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
كورد به‌هۆی خۆشه‌ویستی و كاره مێژووییه‌كه‌یه‌وه پێی ده‌ڵێن «مامۆستا» و وه‌كوو باشترین نموونه بۆ كورد و شوناسی هونه‌ره‌كه‌ی پڕ له به‌ها سهرهتایییهكانی ژیانێكی ئارام ناسراوه. كه‌سێك كه ده‌یه‌وێت هه‌موو مرۆڤه‌كان له كه‌شێكی ئارام و دوور له شه‌ڕدا بژین. ئه‌و خزمه‌تكارێكی دیار له بواری زمان، گۆرانی و پرۆژه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ریدایه.
شڤان په‌روه‌ر بۆ ملیۆنان كه‌س نموونه‌یه‌كی هونه‌رییه و په‌یامی مرۆیی هه‌یه. ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رهه‌مه‌كانی له لایه‌ن مۆسیقاژه‌نانی تورك، فارس و عه‌ره‌به‌وه كۆپی كراون و دزراون. هه‌روه‌ها ناوه‌ڕۆكی به‌رهه‌مه‌كانی تێكدراوه و له ڕه‌گ و ڕیشه‌ی خۆی دوور خراوه‌ته‌وه. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م پێشێلكارییه یاسایییانه، شڤان په‌روه‌ر هه‌رگیز ڕێگه‌ی نه‌دا كه به ده‌نگه به‌رزه‌كه‌ی په‌یامی: «سه‌رهه‌ڵدان ژیانه – به‌رخۆدان ژیانه» نه‌بیسترێت. له هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی دا تیشك ده‌خاته سه‌ر پرسه سیاسی-كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌ریه‌كیان فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی خۆیه‌تی. ئیلهامه‌كانی ئیلاهین و له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ چه‌ند نه‌وه به ده‌نگ، ئاواز و په‌یامه‌كانی ئه‌وه‌وه گه‌وره بوون. شڤان په‌روه‌ر به ده‌نگ و كاره‌كانی ژیانی بووه‌ته هیوای نائومێدی، بانگه‌وازێك بۆ ئازادی و خۆشه‌ویستی. ئه‌و ده‌نگی دۆزی گه‌لی كوردستانه.
هه‌روه‌ك ئاگادارن هه‌موو ساڵێك به پێی توانا‌مان بۆ ڕێزگرتن له هونه‌رمه‌ندی ساڵ مه‌راسیمێكی ڕێزلێنان و پێ‌زانین له هونه‌رمه‌ندی ساڵ له لایان مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ریی ماملێوه ئاماده ده‌كرێت. ئه‌مساڵ به هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری لاوان و به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی هونه‌ر و ڕۆشنبیری هه‌ولێر و سپۆنسه‌ری سه‌ره‌كیمان كۆمپانیای سه‌فیر به سه‌رپه‌رشتی ڕێزدار كاك سه‌فیر ئه‌حمه‌د خاڵه و هه‌روه‌ها ڕێكخراوی په‌ره‌پێدانی كاری ڕاگه‌یاندن و ناوه‌ندی 49 كتێب بڕیار وایه مه‌راسیمێكی شایان بۆ یادی 25 ساڵه‌ی ماملێ و پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاتی ماملێ به مامۆستا شڤان په‌روه‌ر له هه‌ولێر و له ڕۆژی سێشه‌ممه 23-1-2024له كاتژمێر4:00 پاش نیوه‌ڕۆ له هۆڵی ڕۆشنبیری به‌رێوه‌ده‌چێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.