Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 17:26

بكوژانی پۆلیسه‌كه‌ی سلێمانی راگه‌یاندرا

کوردستان TV
100%


 دەستگیرکرانی دوو تۆمەتباری رووداوی کوشتنی پۆلیسەکەی شەقامی پیرەمێردیان راگەیاندرا.

لە راگەیەندراوێکدا  به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیارێکی دەستگیرکردن کە لەلایەن  دادوەرەوە دەرچوبوو، دوو تۆمەتبار ڕوبەڕوی هێزەکانی پۆلیس بونەوەو بووە هۆی شەهیدبونی کارمەندێکی پۆلیس بەناوی (رێپێدراوی8 ڕزگار ئەحمەد)و برینداربونی ئەفسەرێک و هاوڵاتییەکی مەدەنی.


پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو سەرەنجام توانرا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەهاوکاری هێزەکانی ئاسایش و ئۆپەراسیۆن و کۆماندۆ هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.