ئاژانسی ته‌سنیم كه زمانحاڵی فه‌رمی سوپای پاسدارانی ئێرانه هه‌واڵێكی ساخته و چه‌ند وێنه‌یه‌كی به فۆتۆشۆب دروستكراو بڵاو ده‌كاته‌وه به مه‌به‌ستی راستكردنه‌وه‌ی باری لارییان و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه و چه‌واشه‌كاری و دۆزینه‌وه‌ی بیانوو بۆ بۆردومانه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوویان بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر و شههیدیكردنی پێشڕه‌و دزه‌یی و ژینای كچه بچووكی و خه‌ڵكانی سڤیلی و بێ‌تاوان.
ئاژانسی ته‌سنیم له راپۆرتێكدا پێشره‌و دزه‌یی وه‌ك هاوبه‌ش و سیخوڕی ده‌زگای مۆسادی ئیسڕائیلی ناساندووه، له‌گه‌ڵ راپۆرته‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی ساخته‌ی به فۆتۆشۆب دروستكراوی داناوه، وه‌ك له وێنه‌كان دیاره كاری ساختهكردنهكهشیان ئه‌وه‌نده به نه‌شاره‌زایی كردووه كه‌سانی شاره‌زای سه‌رتایی له فۆتۆشۆب و كاری دیزاین و ته‌نانه‌ت هاووڵاتییانیش ده‌زانن وێنه‌كه ساخته‌یه و دروستكراوه.
بۆ خوێنه‌ر و بینه‌رانی (كوردستان تیڤی) وێنه راسته‌قینه‌كانمان داناوه و بینه‌رانیش ده‌توانن زۆر به ساده‌یی و ته‌نانه‌ت به یه‌ك روانینی ئاسایی وێنه راسته‌قینه و ساخته‌كان له یه‌كتر جیا بكه‌نه‌وه.
دروستكردنی وێنه‌ی ساخته‌ی پێشڕه‌و دزه‌یی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه سه‌رجه‌م تۆمه‌ت و ئیدیعاكانی سوپای پاسدارانی ئێران كه له ماوه‌ی رابردوودا خستوویانه‌ته‌ڕوو، دوورن له راستییه‌وه و سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی بهخشیویانهتهوه له‌سه‌ر بۆردومانه‌كه‌ی هه‌ولێر بێ بنه‌ما و ناڕاستن.
كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌یه‌وێت به‌م جۆره هه‌واڵه چه‌واشه‌كاری و وێنه ساخته و فۆتۆشۆبانه سه‌رنجی گه‌لانی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان بۆخۆیان رابكێشن و بیانوو بۆ تاوانه‌كانیان بهێننه‌وه، به‌ڵام نازانن له‌به‌رامبه‌ردا گه‌لی ئێران زۆر له‌وه چاوكراوهترن و هه‌رگیز به‌م جۆره چه‌واشه‌كارییانه باوه‌ڕ ناكه‌ن كه ده‌رهه‌ق به گه‌لی كوردستان و خه‌ڵكی سڤیل و بێ تاوان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
وێنه: ئه‌مانه‌ی خواره‌وه وێنه راسته‌قینه و ساخته‌كانی ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانییه:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.