Erbil 8°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 23:21

واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌پۆڵێكی تری بارانبارین راگه‌یه‌نرا

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌پۆڵێكی تری بارانبارینی ڕاگه‌یاند كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌بێت و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ناوەڕاستی ھەفتەی ئایندە بە دیاریکراوی لە رۆژی دووشەمەوە رێكه‌وتی 22/1/2024 ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە دەکەونەوە ژێر کاریگەری دۆخێکی ناجێگیری کەشوھەوا.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌م شه‌پۆڵه‌ لە ئەنجامی کاریگەری دوو نزمەپاڵەپەستۆ لە دەریای ناوەراست و سوور سەرھەڵدەدات و تاوەبارانی پچرپچر بە رێژەی جیاواز لە ناوچەکاندا دەست پێ دەکات و لە ناوچە شاخاوییەکاندا رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت، ھەندێک کاتیش ئەگەری چالاکبوونی ھەورەبروسکە و بارینی تەرزە دەبێت لە کات و شوێنی جیاجیادا

سه‌باره‌ت به‌ واده‌ی كۆتاهاتنی شه‌پۆڵه‌كه‌، شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی گوتی: بە چەند قۆناغێك ئەم ناسەقامگیرییە تا رۆژی 26ی مانگ بەردەوامی دەبێت و پلەکانی گەرماش لەو ماوەیەدا کەمێک نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن و تەنیا لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا ئەگەری بارینی بەفر دەبێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.