ئه‌مڕۆ هه‌ینی وێنه‌ی كوڕێكی تری پێشڕه‌و دزه‌یی بڵاو كرایه‌وه كه له هاژه‌كبارانه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردووی سه‌ر ماڵه‌كه‌یان له شاری هه‌ولێر بریندار ببوو.
پڕۆژه‌ی (ئیمپایه‌ر وۆرد ئه‌ربیل) ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه، له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كه‌دا وێنه‌یه‌كی رۆژ دزه‌یی و پێشڕه‌و دزه‌یی باوكی بڵاو كرده‌وه، وێنه‌كه پێش هاژه‌كبارانه‌كه‌ی هه‌ولێر هاتبووه گرتن.
پڕۆژه‌ی ئیمپایه‌ر له په‌یامه‌كه‌دا كه به سێ زمان (كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی) نووسراوه، بڵاوی كردۆته‌وه "هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ (ڕۆژ پێشڕەو دزەیی) و بریندارانی دیکەی کارەساتە دڵتەزێنەکەی هەولێر دەخوازین".
هه‌روه‌ها هاتووه "لە خوای میهرەبان دەپاڕێینەوە شەهید (پێشڕەو مەجید ئاغا دزەیی) و شەهیدانی ئەم ڕووداوە ناخهەژێنە بە بەهەشتی بەرین شاد بکات".
رۆژ پێشڕه‌و دزه‌یی له كاتی بۆردومانه‌كه‌ی شه‌وی دووشه‌می رابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ ماڵباته‌كه‌ی له ماڵه‌وه بوون كه چه‌ند هاژه‌كێك به‌ر ماڵه‌كه‌یان كه‌وت، له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌دا پێشڕه‌و دزه‌یی باوكی و ژینای خوشكی بچووكی له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی تر شه‌هیدبوون، هه‌روه‌ها 6 كه‌سی تریش برینداربوون كه له‌نێویاندا هاوسه‌ری پێشڕه‌و دزه‌یی و كوڕێكی تری هه‌ن.
وێنه: رۆژ دزه‌یی له‌گه‌ڵ باوكی پێشڕه‌و دزه‌یی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.