ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له دووه‌م یاریی خۆیدا له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی ئاسیای 2024 به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆنی برده‌وه و به‌فه‌رمی خۆی گه‌یانده قۆناغی 16ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه.
هه‌ردوو گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ڕێگه‌ی لێدانی سه‌ر له‌لایه‌ن هێرشبه‌ر ئه‌یمه‌ن حوسێن له خوله‌كانی 5 و 45+5ی گێمی یه‌كه‌م هاتنه تۆماركردن.
تاكه گۆڵه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆنیش له خوله‌كی 93ی گێمی دووه‌م له‌لایه‌ن یاریزان واتارۆ ئیندۆ تۆمار كرا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ژماره‌ی خاڵه‌كانی كرده 6 خاڵ و هاته ریزی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م، هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆنیش به 3 خاڵ له ریزبه‌ندی دووه‌م مایه‌وه، هه‌ڵبژارده‌كانی ڤێتنام و ئه‌ندۆنیسیاش به‌بێ خاڵ له ریزی سێیه‌م و چواره‌م دێن.
به‌م ئه‌نجامه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به فه‌رمی خۆی گه‌یانده قۆناغی 16ی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی ئاسیا، پێش ئه‌نجامدانی دوا یاری خۆی له كۆمه‌ڵه‌كه‌ی كه بڕیاره رۆژی چوارشه‌م به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ڤێتنام ئه‌نجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.