Erbil 6°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 05:22

هاوپه‌یمانان گه‌شبینن به‌ پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه

کوردستان TV
100%

جه‌نه‌ڕالێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان رایگه‌یاند كه‌ ‌به‌ ئه‌رێنییه‌وه‌ پێشكه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و هه‌روه‌ها گه‌شبینن به‌ پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌نێو وزاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە جەنەڕاڵ ئیکەر بەرپرسی تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا کە کۆڵۆنێڵ ترۆمان مەکێنزی فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان له هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، برەودان بە زیاترکردنی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هاوکات بەردەوامیدان بە پڕۆسەی چاکسازی و باشترکردنی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردن لە ڕێزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان خرایە بەرباس.

هەر لەو دیدارەدا دواین پێشهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان خرایە بەرباس و هەردوولا بە گرینگییەوە تیشکیان خستە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بە ئەنجامگەیاندنی بەرنامە و پلانی هاوبەش بۆ بەڕەوپێشبردنی زیاتری پرۆژەیاسای چاکسازی کە ئامانج لێی بنیادنان و پێکهێنانی سوپایەکی یەکگرتووە بۆ ئایندەی کوردستان.

لە کۆتایی ئەو دیدارەدا، جەنەڕاڵ ئیکەر خۆشحاڵی خۆی نیشان دا بە هەوڵ و هەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە پڕۆسەی چاکسازی هێزەکان و ئاماژەی بەوە دا كه‌ هاوپەیمانان گەشبینین بە ئەنجامی پڕۆژە یاسای چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، گوتیشی کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ئەرێنی پێشکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگە هەڵدەسەنگێنن و هیوایان خواست وەزارەتی پێشمەرگە لە هەنگاوەکانی بەردەوام بێت و لەم ڕووه‌شەوە هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان بەردەوامی پێ دەدەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.