سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/18 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ دەیڤد کامیرۆن، وەزیری دەرەوەی شانشینی یەکگرتوو کۆبووەوە .
تەوەری سەرەکیى کۆبوونەوە، گفتوگۆکردن بوو لەبارەی هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر. وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پرسە و هاوخەمیى خۆی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و هێرشەکەی بە توندی سەرکۆنە کرد و گوتی هیچ پاساوێکی نییە و دەستدرێژییە بۆ سەروەریى عێراق و قبوڵکراو نییە.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاوخەمی و پشتیوانیی بەریتانیای کرد،هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامبوونی هاریکاری و هەماهەنگی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و تیرۆر بەگشتی.
پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێم، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوە بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.