Erbil 12°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 09:25

عه‌لی حوسێن: كوردستان تیڤی لە خزمەتکردن بە دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان لە گشت بوارەکاندا بەردەوامە

کوردستان TV
100%


 عه‌لی حوسێن پارتی دیموكراتی كوردستان، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕین پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی (25)ەمین ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی راگەیاند.

 له‌ په‌یامه‌كه‌ییدا هاتووه‌، ساڵیادی دامەزراندنی (کوردستانTV) کەناڵی دایک، لە بەڕێوەبەر و تەواوی کارمەندانی ئەم دەزگایە پیرۆز بێت، بەهیوای سەرکەوتنی زیاتر و بەردەوامی.

 عه‌لی حوسێن پارتی دیموكراتی كوردستان، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕین ده‌شڵێت، (کوردستان تی ڤی) وەک یەکەم کەناڵی ئاسمانی کوردی بە بڕیارێکی دووربین و، لە قۆناغێکی سەختدا بەر لە 25 ساڵ دەستی بە پەخش کرد، هەنگاو و پێشکەوتنێکی گەورە بوو لە مێژووی ڕاگەیاندنی کوردیدا.

له‌ كۆتاییدا رایده‌گه‌ێنێت، لە ناوخۆی کوردستانەوە پەیام و دەنگ و ڕەنگی کوردستانیانی بە جیهان و کوردانی تاراوگە گەیاند،  لەو ساتەوە تاوەکو ئەمڕۆ  لە خزمەتکردن بە دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان لە گشت بوارەکاندا بەردەوامە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.