Erbil 12°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 09:56

وەزیری دەرەوەی کۆماری چیک پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە

کوردستان TV
100%


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی چیک کۆبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/17 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان ‌ لە داڤۆس، له‌گەڵ یان لیڤاسکی، وەزیری دەرەوەی کۆماری چیک کۆبووەوە.

وەزیری دەرەوەی کۆماری چیک، بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشی ئێرانی بۆ سەر هەولێر و کوشتنی خەڵکی سڤیل کرد و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. ئاماژەشی بەوە دا کە بەم نزیکانە شاندێکی گەورەی بازرگانیی چێکی، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاوسۆزی و پشتیوانیی کۆماری چێکی کرد و ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.