Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 11:48

سەرۆک ماکرۆن هاو خەمی قووڵی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و راشیگه‌یاند: پشتگیریی تەواوی هەرێمی کوردستان دەکەین

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا کۆبووەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە 1/17 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان له‌ داڤۆس،  له‌گەڵ  ئيمانوێل ماكڕۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا کۆبووەوە. 
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە هێرش و پەلامارەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر کە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستانە.هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان. 
سەرۆک ماکڕۆن هاوخەمیی قووڵی خۆی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند  و پشتگیریی تەواوی وڵاتەکەی بۆ  هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی سەرۆک ماکرۆن و فەرەنسای کرد بۆ هاوخەمیی و پشتیوانیی بەردەوامیان لە هەرێمی کوردستان کە لە قۆناخە جیاوازەکاندا ، فەرەنسا هەمیشە پشتیوانیی لە گەلی کوردستان کردووە. 

گرنگیی چاره‌سه‌ركردنى کێشەكانى هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەربنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.