پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/1/17 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە مزگەوتی سەواف لە هەولێر، بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو شەهید پێشڕەو دزەیی و كچە ساواكەیدا كرد كە لە هێرشی مووشەكیی سوپای پاسدارانی ئێراندا بۆ سەر هەولێر، لەگەڵ چەند كەسێكی دیكەی سڤیل، پێری شەو شەهید بوون.
نێچیرڤان بارزانی، سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆی پێشكەش بە خانەوادە و كەسوكاری بەڕێزی خوالێخۆشبوو كرد و هیوای خواست خوای مەزن گیانیان بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە خانەوادە و كەسوكاریان ببەخشێت.
لای خۆیانەوە خانەوادە و كەسوكاری شەهید پێشڕەو دزەیی سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ بەشداری و هاوبەشیی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە خەم و پرسەكەیاندا دەربڕی.
نێچیرڤان بارزانی بەشداریی پرسەی شەهید پێشڕەو دزەیی دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.