Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 14:37

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە كوردستان تیڤی دەكات

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێكیدا بەبۆنەی 25 ساڵەی دامەزراندنی كوردستان تیڤی رایدەگەێنێ، كوردستان تیڤی كە ڕۆژگارێكی سەخت وەك یەكەمین كەناڵی ئاسمانی لە هەرێمی كوردستان دامەزرا، وەرچەرخانێگی گرنگی ڕاگەیاندنی كوردستان بوو
دەقی پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی ...
یادی بیست و پێنج ساڵەی دامەزاندنی (كوردستان تیڤی) لە بەڕێوەبەرایەتی و تەواوی كارمەندانی پیرۆز دەكەم. بە ڕێز و پێزانینەوە لە ئەرك و خزمەتیان دەڕوانم و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم.
كوردستان تیڤی كە ڕۆژگارێكی سەخت وەك یەكەمین كەناڵی ئاسمانی لە هەرێمی كوردستان دامەزرا، وەرچەرخانێگی گرنگی ڕاگەیاندنی كوردستان بوو، لەوساوە تا ئێستا هەمیشە كاری كردووە بۆ ئەوەی بەر‌پرسانە بە ڕاستگۆیی، پیشەیی و هاوسەنگی، پەیامی ئاشتیخوازانە و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان بگەیەنێت و خزمەت بە كولتوور و هونەر و وێژە و زمانی كوردی و گەلی كوردستان و پێكهاتەكانی بەگشتی لە وڵات و لە هەندەران بكات. 

دەستخۆشییان لێدەكەم و هیوای بەرەوپێشچوون و پێشكەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازم.
نێچیرڤان بارزانی
2024/1/17

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.