Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 13:54

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی یادی 25 ساڵەی دامەزراندنی كوردستان تیڤی

کوردستان TV
100%

سەرۆك بارزانی بەبۆنەی یادی 25 ساڵەی دامەزراندنی كوردستان تیڤی پەیامێكی پیرۆزبایی راگەیاند كە ئەمەش دەقەكەیەتی ..
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
‏‎بۆ بەڕێزان سەرپەرشتیار و بۆردی بەڕێوەبردن و سەرجەم كارمەندانی خۆشەویستی دەزگای سەتەلایتی كوردستان
‏‎بەبۆنەی 25 ساڵەی پەخشی كوردستان تیڤی پیرۆزباییەكی گەرمتان لێدەكەم و هیوای بەردەوامیی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم لەو ئەركە پیرۆزەتان كە خزمەتكردنە بە مێژوو و فەرهەنگ و كۆمەڵگەی كوردستان.
‏‎جێگەی خۆشحاڵیە كوردستان تیڤی هەر لەسەرەتای كاركردنیدا بە متمانە و ڕاستگۆیی ئەو ئەركەی لەسەرشانی بووە جێبەجێی كردووە و بووە پردێكی پەیوەندیی لەنێوان خەڵكی كوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە.
‏‎پێویستە كوردستان تیڤی بە وزە و تینێكی زیاترەوە بەردەوام بێت لە پابەندبوون بە كولتووری كوردایەتی و نیشتیمانپەروەری و پێكەوەژیان و ڕەچاوكردنی بەها باڵاكانی گەلەكەمان.
‏‎ئەو چاوەڕوانییە لە دەزگەی سەتەلایەتیی كوردستان هەیە كە  مینبەری خەباتگێڕان و هاووڵاتیان و پێكهاتەكانی كوردستان بێت و بەشێوازی گونجاو گرنگی بە مێژووی خەباتی خەڵكی كوردستان و ئێستا و ئاییندەی میللەتەكەمان و گەیاندنی كێشەكانی خەڵك بدات و وەك هەمیشە جێگەی متمانەی خەلك بێت.
هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
17ی كانوونی دووەمی 2024
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.