Erbil 13°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 15:40

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرانی بەحرەین کۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ شاندێکی شانشینی بەحرەین بە سەرۆکایەتی شێخ سەلمان بن خەلیفە ئال خەلیفە وەزیری دارایی و ئابووری نیشتمانی کۆبووەوە.

شاندەکە بە ناوی شا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە شای بەحرەین سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەولێریان کرد و پرسە و هاوخەمیى وڵاتەکەیان بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند.
شاندەکە ئامادەیی شانشینی بەحرەینیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان نیشان دا.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانیی شانشینی بەحرەین و بەتایبەتی شا حەمەد بن عیسای کرد و خواستی بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنەی دووپات کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.