ئهمشهو سێشهم پارێزگاری ههولێر رایگهیاند كه لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەى سێ رۆژ ماتەمینی گشتیى له ههولێر ڕادەگەیهنن.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر له ڕاگهیهنراوێكدا ڕایگهیاند "بەهۆی ئەو پەلامار و مووشەکبارانە ناڕەوایەى هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر شارەکەمان و لە ئەنجامدا بەداخێکی زۆرەوە چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهیدبوون و شەش هاووڵاتى دیکەش بریندار بوون، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی شەهیدان دەکەین".
ڕاشیگهیاند "لە خودای گەورە داواکارین شەهیدانى ئەو پەلامارە تیرۆرستییە بە بەهەشتى بەرین شاد بکات و شیفای بریندارەکان بدات".
ئومێد خۆشناو ڕایگهیاند "جارێکى تر وێڕاى ئەوەى بە توندی ئیدانە و شەرمەزاری ئەو پەلامار و هێرشە ناڕەوا و زاڵمانەیە دەکەین، کە بەبێ هیچ پاساو و بنەمایەک خەڵكی سڤیل و بێتاوانى کردە ئامانج".
پارێزگاری ههولێر ئاماژهی بهوهش دا كه "لە سنوورى پارێزگاى هەولێر لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەى 3 رۆژ ماتەمینی گشتیى ڕادەگەیهنین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.