سهرۆك وهزیرانی ئوردن لهمیانهی كۆبوونهوهی لهگهڵ سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان له داڤۆس له وڵاتی سویسڕا، سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەولێری كرد و جهختی كردهوه كه ئهم هێرشانه پێشێلکاری و دەستدرێژییەکی ناڕەوایە بۆ سەر سەروەری عێراق.
ئەمڕۆ سێشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ بیشر ئەلخەساونە سەرۆک وەزیرانی شانشینی هاشمی ئوردنی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیرانی ئوردن سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵای شای ئوردنی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی سەر هەولێر کە پێشێلکاری و دەستدرێژییەکی ناڕەوایە بۆ سەر سەروەری عێراق.
پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.