ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاند: لەپێناو ئیدانەكردن و شەرمەزاركردنی ئەو هێرشە ناڕەوایەی دوێنێ شەوی سەر هەولێری هەمیشە سەربەرزو كردەوە تیرۆریستیەكانی پێشوتریش، ئەمڕۆ ژمارەیەك هاووڵاتی شارەكەمان داوای مۆڵەتی خۆپیشاندانیان كردووەو بڕیارە كاتژمێر 10:30گەورەو بچووك چین و توێژەكان، بۆ گەیاندنی دەنگی مەزڵومییەت و ڕیسواكردنی بكەرانی ئەوتاوانە لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان لەسەر شەقامی 100 مەتری گردبوونەوەی جەماوەری بكەن و مۆڵەتیان پێدراوەو ئێمەش پشتیوانیان لێدەكەین و لەگەڵیان دەبین.
هەروەها گوتی: بۆیە داوا لەجەماوەری هەمیشە سەربەرزی هەولێرو دەووربەری دەكەین، بۆ گەیاندنی دەنگی هەولێرو پڕۆتستۆكردنی ئەو تاوانە، بەشداری فراوان بكەن.
دەشڵێت: هەولێر، هەولێرەو نابەزێ و ناترسێ وناهەژێ.
لەهەولێر خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ شەرمەزاركردنی هێرشەكەی شەوی رابردوو دەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.