Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 23:12

ئه‌مڕۆ شاندێكی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%


بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ی1ی2024، شاندێكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی دیاریكردنی واده‌یه‌كی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شانده‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران و سه‌رۆكی ئیداره‌ی هه‌ڵبژاردن و چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌ن و دادوه‌رێك ده‌بێت و ئه‌مڕۆ ده‌گه‌نه‌ هه‌ولێر.

له‌م سه‌ردانه‌یاندا شانده‌كه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌گه‌ڵ  به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی دیاریكردنی واده‌یه‌كی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.

پێشتر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ فه‌رمی رۆژی 25/2/2024ی دیاری كردبوو بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.

به‌ڵام مانگی ڕابردوو، كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند كه‌ به‌هۆی به‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق و نه‌بوونی بودجه‌ و سكاڵاكان له‌ دادگه‌ی باڵای فیدڕالی، ناتوانێت له‌م ڕێكه‌وته واته‌ له‌‌ (25/2/2024) پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ ببات.

جه‌ختیشی كردبووه‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ ده‌كه‌ن به‌ مه‌به‌ستی دیاریكردنی واده‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.