ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا له هێرشێكی چه‌كدارانی داعش له‌سه‌ر ڕێگه‌ی بێجی – حه‌دیسه، سێ سه‌ربازی عێراقی كوژراون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر فه‌وجێكی لیوای مغاویری سوپای عێراق بووه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی بێجی – حه‌دیسه.
له هێرشه‌كه‌دا ماوه‌یه‌ك رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توند له‌نێوان چه‌كداره داعشه‌كان و فه‌وجه‌كه‌ی لیوای مغاویر به‌رده‌وامی هه‌بووه.
له ئه‌نجامیشدا 3 سه‌رباز كوژراون و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.