Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 01:14

دوا دیداری ئه‌مڕۆی نێچیرڤان بارزانی له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ شێخ جه‌مال ئه‌لزاری بوو

کوردستان TV
100%

دوایین دیداری ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا، له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتیی پڕۆژه‌ی نیشتمانی عێراقی بوو و تێیدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و مسۆگه‌ركردنی ماف و شایسته‌ داراییه‌كانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ دوا ديداريدا له‌ به‌غدا، له‌گه‌ڵ شێخ جه‌مال ئه‌لزارى ئه‌ميندارى گشتيى پرۆژه‌ى نيشتمانيى عێراقى، ده‌رباره‌ى دۆخى وڵات هاوڕابوون كه‌ ده‌بێ به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك ڕه‌چاوى به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى نيشتمانى بكرێت، هه‌روه‌ها داكۆكييان له‌ سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌منيى عێراق و ته‌بايى و هاريكاريى پێكهاته‌كانى كرده‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختيان له‌ پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيريى هه‌رێمى كوردستان و پشتگيرى له‌ هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراليى عێراق و مسۆگه‌ركردنى ماف و شايسته‌كانى، كرايه‌وه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.