Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 01:25

عێراق ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ ئاشكرا كرد كه‌ ئه‌م مانگه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستانی ده‌نێرێ

کوردستان TV
100%

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌می ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیار له‌سه‌ر ناردنی بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان درا، لای خۆشییه‌وه‌ حكوومه‌تی عێراق ئه‌و بڕه‌ی پاره‌یه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ بڕیاره‌ بۆ ئه‌م مانگه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستانی بینێرێت.

ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م حكوومه‌تی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاردرا به‌ پاره‌داركردنی هه‌رێمی كوردستان به زیاتر له‌‌ 618 ملیار دینار.

حكوومه‌تی عێراق راشیگه‌یاند كه‌ ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌ بودجه‌ی عێراق‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان ده‌كرێت بۆ مانگی كانوونی دووه‌می 2024.

حكوومه‌تی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بڕه‌ پاره‌كه‌ به‌ كۆی گشتی بریتییه‌ له‌ (618587029346) دینار.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.