له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مینداری هاوپه‌یمانی نه‌هجی عێراقی، جه‌خت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه.
له به‌رده‌واميى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يهكشهم نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ عه‌بدولساده ئه‌لفرێجى ئه‌ميندارى هاوپه‌يمانيى نه‌هجى عێراقى، له‌باره‌ى دۆخى سياسيى و ئه‌منيى عێراقه‌وه گفتوگۆيان كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له پاراستنى سهقامگيريى سياسى و ئه‌منيى عێراق كرده‌وه و هاوڕابوون كه تێكدانى دۆخى ئه‌منى و به‌ئامانجگرتنى هه‌رێمى كوردستان به هێرشى درۆنى، هيچ ئه‌نجامێكى ئه‌رێنى بۆ عێراق لێ ناكه‌وێته‌وه.
ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، پشتگيرييان بۆ گفتوگۆى هه‌ردوولا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ناردنى شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.