بڕیاره سبه‌ی دووشه‌م شاندێكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن به مه‌به‌ستی دیاریكردنی واده‌یه‌كی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شانده‌كه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران و سه‌رۆكی ئیداره‌ی هه‌ڵبژاردن و چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌ن و دادوه‌رێك ده‌بێت و سبه‌ی ده‌گه‌نه هه‌ولێر.
له‌م سه‌ردانه‌یاندا شانده‌كه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسان كۆ ده‌بنه‌وه به مه‌به‌ستی دیاریكردنی واده‌یه‌كی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
پێشتر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی رۆژی 25/2/2024ی دیاری كردبوو بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
به‌ڵام مانگی ڕابردوو، كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق و نه‌بوونی بودجه و سكاڵاكان له دادگه‌ی باڵای فیدڕالی، ناتوانێت له‌م ڕێكه‌وته واته له (25/2/2024) پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه ببات.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی دیاریكردنی واده‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.