Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 01:12

نێچيرڤان بارزانى و عه‌مار ئه‌لحه‌كيم: نابێت هاووڵاتییان به‌ قووت و گوزه‌ران باجی كێشه‌ سیاسییه‌كان بده‌ن

کوردستان TV
100%

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌رده‌واميى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌يد عه‌مار ئه‌لحه‌كيم سه‌رۆكى ڕه‌وتى نيشتمانيى حيكمه‌، ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گرینگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى نێوانيان بۆ لێكگه‌يشتن و چاره‌سه‌رى، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

هه‌ردوولا هاوڕابوون كه‌ ده‌بێ كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن و ماف و شايسته‌ى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق پارێزراو بن، هه‌روه‌ها هاووڵاتييان به‌ قووت و گوزه‌رانى خۆيان، باجى كێشه‌ سياسييه‌كان نه‌ده‌ن.

ده‌رباره‌ى كێشه‌كان و دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه‌، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه‌ كرده‌‌وه‌ كه‌ ده‌بێ به‌رژه‌وه‌نديى باڵا و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات به‌ر له‌ هه‌موو شتێك بێ و به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك عێراق نه‌بێته‌ به‌شێكى كێشه‌ و ئاڵۆزييه‌كان.

دۆخى سياسيى وڵات و گرینگيى پشتگيرى له‌ به‌رنامه‌ى كارى حكوومه‌تى عێراقى فيدرالى و سه‌رخستنى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.