Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 03:36

نێچیرڤان بارزانی و سەركۆماری عێراق: نابێ ژیان و گوزەرانی خەڵكی كوردستان تێكەڵ بە كێشە سیاسییەكان بكرێت

کوردستان TV
100%

بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، 2024/1/14 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە بەغدا لەگەڵ د. عەبدولـلەتیف ڕەشید سەركۆماری عێراقی فیدرالی كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆكانی چارەسەركردنی كێشەكانیان، دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و كاریگەری و لێكەوتەكانی، تاوتوێ كران.
هەردوولا جەختیان لە پێویستیی چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر ـ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و ناردنی شایستە داراییەكان و بودجە و مووچەی هەرێمی كوردستان و بەردەوامیی گفتوگۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدرالی بۆ ئەو مەبەستە كردەوە، هەروەها هاوڕا بوون كە نابێ ژیان و گوزەرانی خەڵكی هەرێمی كوردستان تێكەڵ بە كێشە سیاسییەكان بكرێت.
دەربارەی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە و ئەگەر و لێكەوتەكانیشی، دووپاتیان كردەوە كە دەبێ عێراق نەخزێتە ناو ئاڵۆزییەكانی ناوچەكەوە و هەموو لایەك كار بكەن بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی باڵا و ئارامی و سەقامگیریی وڵات و دوورگرتنی لە هەر ئاشووب و ئاڵۆزییەك.


کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.