بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی راگەیاند.
ئەمڕۆ یەك شەممە 2024 -01-14
كەش هەور دەبێت , لەگەڵ باران بارینی پچرپچر لەهەندێ كات , لەناوچە شاخاوییەكان بەفرێكی كەم لەسەر لووتكەی شاخەبەرزەكان و سنوورییەكان دەبێت. لەسەنتەری پارێزگاكان ئەگەری نمە بارانێكی كەم هەیە , لەئێوارەدا ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و لەشەودا كاریگەری ئەم شەپۆلەی ڕووی لەناوچەكەمان كردووە كۆتایی دێت.
خێرایی با / مامناوەند ( 10 – 20 ) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بەنزیكەیی (3-1) پلە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنی.
مەودای بینین/ لە نێوان ( 5 – 8 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دووشەممە 2024 -01-15
كەش / لەكاتەكانی بەیانی تەم درووست دەبیت لەسەر بەشێك لەناوچە جیاجیاكان , بەگشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ پەڵە هەور .
خێرایی با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 5 – 15 ) كم /ك دەبێت
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 9 ) كم دەبێت لەكاتی بوونی تەم لە نێوان ( 4 – 6 ) كم دەبێت.
پلەكانی گەرما/ كەمێك بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
دهۆك : 12 پلەی سیلیزی
كەركووك : 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی
سۆران : 10 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی 2024 -01-14
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.