لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەكو لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێلی سەر بەبەشی نەهێشتنی تاوان بەهاوكاری نووسینگەكانی ڕۆژهەڵات و ئیبراهیم ئەحمەد دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی دزراودا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە بەبیانوی چاككردنەوەی ئوتۆمبێلەكەی، كوڕەكەی ئوتۆمبێلەكەی دزیوەو دواتر فرۆشتویەتییەوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری داوەری لێكۆڵینەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل بەهاوكاری نووسینگەكانی ڕۆژهەڵات و ئیبراهیم ئەحمەد دوو تۆمەتبار دەستگیرانو دەستیش گیرا بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەكەدا.
ئاماژەی بەوەشدا، لەئێستادا تۆمەتباران ( س، ع، أ) لەدایكبووی 1983 و (ڕ، هـ، أ) لەدایكبووی 1993 بەبڕیاری دادوەرو بەپێ ماددەی 446 لەیاسای سزادان ڕاگیراونو لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
لەسلێمانی كەسێك ئۆتۆمبێلەكەی باوكی دزیوەو دواتر فرۆشتوویەتییەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.