Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 10:35

نێچیرڤان بارزانی: پێویستە كێشەی نەبوونی مووچە و بودجە بە زوویی چارەسەر بكرێت

کوردستان TV
100%

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 13-1-2024  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدای پایتەخت بۆ بەشداریكردن لە مەراسیمی یادی شەهیدی میحراب كە ساڵیادی تیرۆركردنی ئایەتوڵڵا محمد باقر حەكیمە.
لەمەراسیمەكەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە وتارێكیدا رایگەیاند: دەستوور مافی یەكسانی بە هەموو پێكهاتەكانی عێراق داوە،بەڵام ئێستا لەبەر نەبوونی مووچە و بودجە لە هەرێمی كوردستان، فەرمانبەران لە دۆخێكی خراپدان. 
هەروەها گوتی: نەبوونی مووچەو بودجە كاریگەری خراپی لەسەر هەموو كەرتەكان دروستكردووە، بۆیە پێویستە ئەو كێشەیە بە زوویی چارەسەر بكرێت.
نوێدەكرێتەوە ...........
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.