کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ی1ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان به گشتی هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، باران بارین له هه‌ندێ كات له سه‌رناوچه جیاجیاكان به شێوه‌یه‌كی نمه باران و بارانی مام ناوه‌ندی ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان و به‌رزه‌كان به‌فر بارین و بارانی مام ناوه‌ند ده‌بارێت.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی شه‌ممه 13ی1ی2024، به‌درێژای كاته‌كان ئاسمانی هه‌رێم باراناوی ده‌بێت و هه‌ندێك كات ده‌گۆڕێت بۆ لێزمه باران، له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌فربارین ده‌بێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 11 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 10 پلەى سیلیزى
دهۆک: 9 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 13 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 10 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 9 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 14 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى
سۆران: 4 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.